بەرشەلۆنا دووبارە مووچەی یاریزانەکانی کەمکردەوە

وەرزش 28/11/2020

Alternate Text

یانەی بەرشەلۆنای ئیسپانی بۆ دووەمین جار بڕیاریدا مووچەی یاریزانەکانی کەمبکاتەوە.

ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنا دوێنێ هەینی بۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەی دەستپێکردەوە و دووبارە داوایلێکردن رازیبن بە کەمکردنەوەی مووچەکانیان.

هەر دوێنێ دوای گفتوگۆیەکی زۆر یاریزانەکان بەو کەمکردنەوەیە رازیکراون.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ئەمە دووەمین جارە مووچەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنا کەمبکرێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەو زیانە ئابورییەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەریان کەوتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا