ڤیدیۆ: دایکێک بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر منداڵەکەی لە مێروویەکی ترسناک رزگار دەکات

هەمەرەنگ 30/11/2020

Alternate Text

دایكێکی تایلاندی بە شێوەیەکی خێرا و سەرسوڕهێنەر دەتوانێت منداڵەکەی لە مێروویەکی هەزارپێ رزگاربکات و گرتە ڤیدیۆکەشی بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبووەتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە گیراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، لەناو ماڵێکی تایلاندا منداڵێک سەرقاڵی یاریکردنە لەناکاو مێروویەکی(هەزار پێ) کە درێژییەکەی نزیکەی ٣٠ سانتیممەتر دەبێت لێی نزیک دەبێتەوە.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت دایکەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر منداڵەکە رزگاردەکات و داپیرەی منداڵەکەش مێرووەکە دەکوژێت.

نیشتیمانی هەزار پێ باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیایە، چەند جۆرێکی هەیە، کاتێک بە کەسێکەوە دەدات، دەبێتە هۆی هەستیار و خێرابوونی لێدانی دڵ و هەناسەتوندی و لە هەندێک حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی مردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا