تۆمەتی کوشتن دەدرێتە پاڵ پزیشکەکەی مارادۆنا

وەرزش 30/11/2020

Alternate Text

بەتۆمەتی پشتگوێخستنی نەخۆشەکەی، دادگای ئەرجەنتین تۆمەتی کوشتنی نائەنقەست دەداتە پاڵ پزیشکەکەی دیۆگۆ مارادۆنا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دادوەر بڕیاریداوە پشکنین بۆ شوێنی کارەکە و کەلوپەلەکانی پزیشکە تایبەتییەکەی مارادۆنا بکرێت ئەویش دوای دروستبوونی گومانەکان لەسەر هۆکارەکانی مردنی ئەو یاریزانە.

دیۆگۆ مارادۆنا هەفتەی رابردوو بەهۆی هەوکردنی توند لە سییەکان و جەڵتەی دڵەوە دیۆگۆ مارادۆنا گیانی لەدەستدا.

هاوکات پزیشەکەکەی مارادۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەو ناترسێت و شانازی دەکات بەوەی چارەسەری ئەو ئەستێرەیەی کردووە. 

ئاشکراشیکردووە، مارادۆنا هەموو بڕیارەکانی بە ئیرادەی خۆی داوە و لەگەڵ خێزانەکەی رێزیان لە بڕیارەکانی گرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا