پیاوێکی تەمەن ٥٩ ساڵی رووسی دوای هەستکردن بە هەناسەتوندی و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دراوێکی ئاسنیان لە لووتی دەرهێنا.
چیرۆکی پیاوە رووسییەکە لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە تەمەنی شەش ساڵ بووە و بەهەڵە دراوێکی ئاسن دەکاتە لووتییەوە، بەڵام بۆ ئەوەی توشی سەرزەنشت کردن نەبێت بابەتەکە دەشارێتەوە تا ماوەیەکی زۆر و لەگەڵ گەورەبوونیدا لەبیری دەکات.
دوای تێپەڕبوونی ٥٠ ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا پیاوەکە، هەست بە هەناسەتوندی دەکات دوای ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و پشکنینی پێویستی پێدەکرێت تێبینی تەنێکی نامۆ دەکرێت لە لووتیدا.
دواتر پزیشک بڕیاردەدات بەنەشتەرگەری تەنەکە لە لووتی دەربهێنن و هەناسەدانی ئاسایی ببێتەوە.