بارزانی : پێویستە بەغدا پابەند بێت بە پێدانی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی خاڵە دەستورییەکانی جێبەجێکردووە و دەبێت حکومەتی ناوەندیش پابەند بێت بە پێدانی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لەگەڵ دوو وەزیر و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم تەواوی خاڵە دەستورییەکانی جێبەجێکردووە و دەبێت حکومەتی ناوەندیش پابەند بێت بە پێدانی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.
راشیگەیاند، سوپاسی رۆڵی بەرتیانیا دەکەین لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە شەڕی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

هاوکات جێمس کلیڤری، وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا رایگەیاند، رۆڵی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان بەرز دەنرخێنین و ئامادەین هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بکەین، بە تایبەت لە بواری بازرگانی و زیادکردنی بەرهەمێنان لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە شاری هەولێر لەگەڵ هەریەک لە جێمس کلیڤری، وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و جێمس هیبی، وەزیری هێزە چەکدارەکان و ستیڤن هیکی باڵیۆزی وڵاتەکە کۆبووەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا