بەڕیتانیا بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی فایزەری پەسەند کرد

جیهان 02/12/2020

لەلایەن: نەردین فاروق

Alternate Text

ئەمڕۆ حکومەتی بەڕیتانیا رایگەیاند، ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر پەسەند کراوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەم، وتبێژی وەزارەتی تەندروستی بەڕیتانیا رایگەیاند، بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر پەسەند کراوە و وا بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا وا بڕیارە لیژنەی تایبەت بە ڤاکسین لە وەزارەتی تەندروستی بەڕیتانیا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککارەکانی دابەشکردنی ڤاکسینەکە رابگەیەنێت، پێشبینیش دەکرێت لە سەرەتادا ستافە تەندروستییەکان و ئەو کەسانەی مەترسی گیان لەدەستدانیان هەیە لە سەرەتادا ڤاکسینەکەیان پێبدرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا