بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە گرنگترین تەوەرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش بودجەی هەڵبژاردنەکانە.
ئەمڕۆ شەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە بە گوێرەی ئەوە لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ تێچووی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێت.
هاوکات بڕیارە لە هەمان کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەسەر چەند رێککەوتنامەیەکی عێراق بکرێت، کە گرنگترینیان واژووکردنی رێککەوتننامەی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانییە لەنێوان عێراق و ئیماراتی عەرەبیدا.