ئایا سزادانی منداڵ ڕێگەیەکی باشە بۆ چاککردنی ڕەفتارەکانی؟

هەمەرەنگ 05/12/2020

Alternate Text

بە گوێرەی توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەرکەوتووە ئەو دایک و باوکانەی سزای منداڵەکانیان دەدەن، ناتوانن چارەسەری گرفتی منداڵەکانیان بکەن.

لە نوێترین توێژینەوەدا کە لە یەکێک لە گۆڤارە زانستییەکانی ئەمریکا بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە ئەو دایک و باوکانەی سزای منداڵەکەیان دەدەن کاتێک هەڵەیەک یاخود کارێکی نەگونجاو دەکات ئەنجامەکەی بە شکست کۆتایی دێت.

لە توێژینەوەکەدا باس لەوەکراوە کە سزادان ڕەفتاری منداڵ چاک ناکات، بە پێچەوانەوە وادەکات زیاتر ئەو کارە بکەنەوە و لە ناخیاندا جۆرە ڕقێکیان بۆ دروست دەبێت.

شارەزایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی منداڵ بەردەوام لە گۆڕاندایە، بەڵام سزادان زیاتر وادەکات بەرەو گۆڕانکارییە  خراپەکانی ببات.

بەڵام بە گوێرەی بیروبۆچوونی دایک و باوکان سزادانی منداڵ دەکرێت ڕێگەیەک بێت تا منداڵ لە هەڵەکەی خۆی تێبگات، بەڵام پێویستە سزاکە گونجاو بێت و کاریگەریی نەرێنی نەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا