کاتێك ئایسکرێم و ساردەمەنییە بەستووەکان بتوێنەوە و دووبارە بکرێنەوە ناو ساردکەرەوەوە ئینجا بخورێن، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زیاد دەکات.
وێڕای ئەوەی ئایسکرێم بۆ کەسانی توشبوون بە شەکرە و قەڵەوی مەترسیدارە، بەڵام ئەم ساردەمەنییانە ئەگەری هەیە مرۆڤ تووشی نەخۆشی بکەن بەهۆی پیسبوونی بە بەکتریا.
لە ساڵی ٢٠١٥دا پێنج کەس بەهۆی خواردنی ئایسکرێمێکەوە کە بەکتریای "Listeria"ی پێوەبوو، باری تەندروستییان تێکچوو و گەیەندرانە نەخۆشخانە و سێ کەسیان گیانیان لەدەستدا.
ئەم بەکتریایە لەکاتێکدا دەچێتە ناو ئایسکرێمەکەوە کە دەتوێتەوە و دواتر دەخرێتە ناو ساردکەرەوە، هەندێكجار لەڕێگەی بەکارهێنانی کەوچکێکی پیسەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو ئایسکرێمەکە و تێیدا گەشەدەکات، لە ماوەی گەشەکردنیشیدا نە تامی ئایسکرێمەکە دەگۆڕێت و نە بۆنی تێكدەدات، کاتێك دەخورێت مەترسی لەسەر تەندروستی دروستدەکات.
بۆیە باشتروایە بە خێرایی ئایسکرێم بخورێت و دووبارە نەخرێتەوە ناو ساردکەرەوەوە، چونکە مەترسی لەسەر تەندروستی دروستدەکات.