دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لە شارەزوور چوونە ناو پەروەردەی قەزاکە و سوتاندیان، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوایەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە راگەیاندنێکدا داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات کە هاوکاریان بن لە پاراستنی فایل و مەلەفەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ خۆپیشاندەران چوونە ناو پەوەردەکە و زۆربەى بەشەکانیان سوتاند و زیانێکى گەورەش بە بیناکەی گەیشتووە.