ژمارەی قوربانیانی رووداوی هاتووچۆکەی گەرمیان بەرزبووەوە

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلار خانەقین رویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە: رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت روویداوە، تیایدا دەستبەجێ کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تریش بریندار بون.

دواتر: دو لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار گواسترانەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان  لەدەستدا.

زیاتر بزانە: ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوانیان سەرنشینی سێنتراکە بون و لەدایکبوی 1951 و 1979 بون، قوربانیەکەی تریش شۆفێری ئۆپتراکەیە کە لەدایکبوی 2002ە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا