سبەی لە کەرکوک کرایە پشوو

کوردستان 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بە بڕیاری پارێزگاری کەرکوک، سبەی سێشەممە لە سنووری ئەو پارێزگایە کرایە پشوو.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە: بڕیارەکە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگەکان دەگرێتەوە ئامانج لێی زەمینەسازییە بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی سەرژمێری.

چی تر: پێویستە فەرمانگەکانی خزمەتگوزاری لە شارەوانییەکان، ئاو و ئاوەڕۆ، تەندروستی و هاوشێوەکانیان کارەکانیان رێکبخەن بۆ ئەوەی سبەی ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە تەواوی عێراق بەڕێوەدەچێت بەوهۆیەشەوە قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەرییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا