مەکتەبی سیاسی یەکێتی: بڕوای پتەومان بە نەهێشتنی جیاکاری هەیە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی بە گژداچوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:

25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێك رۆژی بەرەنگاری توندوتیژییە دژی ژنان رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەم رۆژەی بۆ چالاكی و بەرزراگرتنی بەهاكانی ئازادی و یەكسانی و رەتكردنەوەی پێشێلی مافەكانیان دیاریكردووە، ژنانی كوردستانیش ئەو رۆژە بە مەیدانی خەباتی خۆیان دەزانن دژ بەستەم و نادادی و جیاكاری و چەوساندنەوە و توندوتیژی، گوزارشت لە داواكاری و پەیامە یەكسانخوازەكەیان دەكەن.
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان،وەك حزبێكی سۆسیال –دیموكرات و حزبێكی دەربەست لەئاست خەمی كۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بڕوای پتەوی بەخەباتی ژنان و یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و ستەم هەیە، لەسەر ئەم دیدە كە بەشێكە لە رێبازە دروستەكەی رابەر و سەرۆك “مام جەلال “بەردەوامدەبێت، لەپێناو ئەوەی ژنان لە كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و یەكسان و دادپەروەر بەشێوەیەكی ئازادانە بژین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا