رۆناڵدۆ خەونی پێش وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ئاشکراکرد

وەرزش 01/01/2021

Alternate Text

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند، خەونم ئەوەیە پێش وازهێنانم لە یاری تۆپی پێ، نازناوی پاڵەوانییەتی جیهان لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتۆگال بەدەست بهێنم.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێ رایگەیاند، سەرباری ئەوەی لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدام، بەڵام هێشتا بیرم لە وازهێنان لە یاری تۆپی پێ نەکردووەتەوە، من ئێستا توانای پێشکەشکردنی ئاستێکی باشم هەیە، بەڵام نازانم دواتر چی روودەدات، ئامانجم ئەوەیە پێش وازهێنانم باڵەوانییەتی تۆپی پێی جیهانی لەگەڵ پۆرتۆگال بەدەستبهێنم.
ناوبراو راشیگەیاند، تا ئێستا دوو نازاناوی نەتەوەکانی ئەوروپام لەگەڵ هەڵبژاردەکەم بەدەستهێناوە، لە سەرجەم ئەو یانانەی یاریمکردووە بە هەمان شێوە نازناوم بەدەستهێناوە، ئێستا ئامانجم بەدەستهێنانی پاڵەوانییەتی جامی تۆپی پێی جیهانییە.
شایەنی وتنە، لە سەرەتای ئەم وەرزەوە رۆناڵدۆ لە کۆی بەشداریکردنی لە ١٤ یاری لە خولی ئیتاڵیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ١٤ گۆڵی تۆمارکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا