دوای ئەوەی جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەڕیتانیا بڵاووبووەوە، هەرزوو گەیشتە ٣٤ وڵاتی دیکە.
تا ئێستا ژمارەی ئەو وڵاتانەی جۆرە نوێەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیاندا بڵاوبووەتەوە روو لە زیا بوونە و تورکیاش چووە پاڵ ئەو وڵاتانە.
هەر لەو بارەیەشەوە، فهخرهدین كۆجا، وهزیری تهندروستی تورکیا لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای کرد کە تا ئێستا ١٥ حاڵەتی توشبوون بە جۆرە نوێیەکە لە تورکیا تۆمارکراوە، کە ئەوانیش لە رێگەی ئەو گەشتیارانە بوون کە لە بەڕیتانیاوە سەردانی تورکیایان کردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٤٠ وڵاتی جیهان گەشتەکانیان لەگەڵ بەڕیتانیا وەستاندووە.
لیستی هەندێک ەو وڵاتانەی جۆرە نوێیەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە بریتین لە : بهلیجكا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، دانیمارك، فیلاند، فڕەنسا، ئهڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵاندا، پورتوگال و نهرویج، هەروەها لە وڵاتانی وەک چین، هیندستان، ئهردهن، لوبنان، ئیسرائیل، پاكستان، سینگاپور، ئیمارات، تایوان و كۆریای باشور.
جۆرە نوێیەکە توانای بڵاوبوونەوەی بەهێزترە و خێراتر بڵاودەبێتەوە، بەڵام لەرووی کوشندەیی و مەترسی بۆ سەر ژیانی توشبووان، هێشتا هیچ زانیارییەکی نوێ ئاشکرا نەکراوە.