لیلیان شعه‌یتو كچێكی لوبنانیه، له‌دوای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت له‌مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو له‌هۆش خۆی چوو دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی پێنج مانگ له‌بێهۆشی له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ‌دا به‌ئاگا هاته‌وه.
لیلیان شعه‌یتو ماوه‌ی پێنج مانگ له‌دوای ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی به‌یروت شكان له‌سه‌ریدا دروست بووه كه بوه‌ته هۆی بێهوشبوونی و له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ‌دا به‌ئاگا هاتوه‌ته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ، ئه‌و كچه لوبنانیه له‌نه‌خۆشخانەیه‌ك بووه له‌شاری " ته‌یری " له‌باشوری لوبنان، ئاماژه به باشبوونی ته‌ندروستی ناوبراو له‌دوای به‌ئاگا هاتنه‌وه‌كه‌ی كراوه.
له‌مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو له‌به‌نده‌ری به‌یروتی شاری لوبنان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕویدا‌و كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌مادده‌ی " نیترات ئه‌له‌منیۆم " به‌كارهات تێیدا وه به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی 200 كه‌س كوژران و به‌هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون .