ئەو نۆ بەرنامەیەی لە ساڵی کۆرۆنادا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

تەکنەلۆژیا 03/01/2021

Alternate Text

سەرباری ئەوەی لە ساڵی رابردوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەوە و بووە هۆی زەرەرمەندی زۆرێک لە سێکتەرەکان، بەڵام ژمارەیەک بەرنامەی مۆبایلە زیرەکەکان توانیان لە کاتێکی سەختدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

بەپێی ئامارەکان، ئەوا لە یەکی کانوونی دووەم تا ١٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، نزیکەی ١٠٦ ملیار دۆلار لە بەرنامەی مۆبایلە زیرەکەکان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە خەرج کراوە.
ئەو بەرنامانەی سەرکەوتنیان تۆمارکرد لە ساڵی ٢٠٢٠ دا:
١- زووم: سەرباری ئەوەی لە پێش ساڵی ٢٠٢٠ بەرنامەی زووم بەکار‌هێنەرێکی وای نەبوو و لە ناو جیهانی تەکنەلۆژیادا دیار نەبوو، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد ئەویش بەهۆی ئەوەی تایبەت بوو بە پەیوەندی ڤیدیۆیی و بۆ خوێندنگە و کۆمپانیاکان زۆر بەسوود بوو.

٢-تیکتۆک: تەنها لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٠دا، ئەم بەرنامەیە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد کە بریتی بوو لە ٣١٥ ملیۆن داگرتن، دواتر و لە تەواوی ساڵەکەدا ٩٦١ ملیۆن جار داگیرابوو لەلایەن بەکار‌هێنەرانەوە، بەو هۆیشەوە داهاتی ساڵی رابردووی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.

٣- واتسئاپ: تەنها لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا، ژمارەی بەکارهێنەرانی زیاتر بوو لە دوو ملیار بەرکارهێنەر و رۆژانە لە رێگەیەوە ١٠٠ ملیار نامە ئاڵوگۆڕی پێکراوە.

٤-ئینستاگرام: هەر لە سەرەتای درووستبوونیەوە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە، مانگانە زیاتر لە یەک ملیار بەکارهێنەری هەیە و بەشی ستۆرییەکانی بەتەنها رۆژانە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە. ئەمە بەدەر لەوەی چەند تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد وەکو Reels کە تایبەت بوو بە ڤیدیۆی کورت و بەشی Shop کە تایبەت بوو بە بازاڕکردن لەناوخودی بەرنامەکەدا.

٥-نێتفلیکس: بەهۆی ئەوەی ئەم بەرنامەیە تایبەت بوو بە فلمە سینەمایە جهیانییەکان و زۆرینەی خەڵکی بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە ناچاربوون لە ماڵەوە بمێننەوە، بۆیە سەرکەوتنێکی بەرچاوی تۆمارکرد، بەرادەیەک لە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوودا ١٩٥ ملیۆن بەشداریکەری هەمیشەیی هەبووە.

٦-بەرنامەی تیمس-ی مایکرۆسۆفت: ئەم بەرنامەیە تایبەتە بە پەیوەندیکرد بە ڤیدیۆ، لە سەرەتادا لە ساڵی ٢٠١٧ دروستکرابوو، بەڵام بەکارهێنەرێکی وای نەبوو تا ساڵی رابردوودا کە رێژەی بەکارهێنەرانی لە کۆتایی ساڵەکەدا گەیشتە ١١٥ ملیۆن بەکارهێنەری رۆژانە.

٧-گووگڵ میت: بەهەمان شێوە ئەم بەرنامەیە تایبەت بوو بە پەیوەندی کردن بە ڤیدیۆ، تەنها لە بازاڕگەی گووگڵ پلەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن جار داگیراوە لە ساڵی رابردوودا.

٨-گووگڵ کلاسرووم: بەهۆی ئەوەی ئەم بەرنامەیە تایبەت بوو خوێندن، بۆیە خوێندنگە و خوێندکاران روویان تێکرد، بەڕێژەیەک بەکار‌هێنەرانی زیاترە لە ١٠٠ ملیۆن داگرتن تەنها لە بازاڕگەی گووگڵ پلەیدا.

٩-یوتوب: رێژەی بەکار‌هێنانی لە ساڵی رابردوودا زۆر بەرزبووەوە بەرێژەیەک مانگانە زیاتر لە دوو ملیار بەکارهێەری تۆمارکردووە، رۆژانە بەکارهێنەرانی بینەری زیاتر کە یەک ملیار کاتژمێر ڤیدیۆن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا