له‌ساڵی 2020 دا كۆمپانیا جیهانیه‌كانی بواری مۆبایل، چه‌ندین جۆری مۆبایلی زیره‌كیان خسته بازاڕكانی جیهانه‌وه، له‌ئێستاشدا به‌كاربه‌رانیان چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می نوێی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ن له‌ساڵی نوێ‌دا.
چه‌ند پێگه‌یه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ئاماژه‌یان به‌خستنه بازاڕی چه‌ند مۆبایلێكی زیرەک له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانیه‌كانه‌وه له‌ساڵی 2021 دا كردووه له‌وانه ، كۆمپانیای سامسۆنگ به‌نیازه له‌م ساڵدا مۆبایلێكی نوێی له‌جۆری " گالاكسی ئێس 21 " له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا به سێ جۆری جیاواز به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ( 6.2 ئینج و 6.7 ئینج و 6.8ئینج ) بخاتە بازاڕه‌وه.
باس له‌خستنه بازاڕی مۆبایلی " ئایفۆن 13 " له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه كراوه كه شاشه‌كه‌ی له جۆری " ئێڵ تی بی ئو " ه و پشتگیری نه‌وه‌ی شه‌شه‌م ده‌كات ، هاوکات باس له هه‌بوونی شاشه‌یه‌كی ناوازە له‌مۆبایله‌كه‌دا كراوه كه ڕكابه‌ری هه‌موو كۆمپانیاكانی بواری مۆبایل ده‌كات .