ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌منی له ئیسپانیا، ده‌ستگیركردنی كارمه‌ندێكی پێشووی كۆمپانیای مارسیدز یان ڕاگه‌یاند كه هه‌وڵی تێكشكاندنی چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی كۆمپانیاكه‌ی دابوو.
پۆلیسی ئیسپانیا ئاماژه‌یان، به‌ده‌ستگیركردنی كارمه‌ندێكی پێشووی كۆمپانیای مارسیدز كرد، له‌كاتێكدا كه به‌ئامێرێكی شۆفڵ هه‌وڵی تێكشاندنی ئۆتۆمبێله‌كانی مارسیدزی له هه‌رێمی باسك له‌باكوری ئیسپانیا داوه.
میدیاكان باسیان له‌زیان پێكه‌وتنی 69 ئۆتۆمبێل و تێكشكاندنی 50 ئۆتۆمبێلیان به‌ته‌واوه‌تی كردووه، كه‌بڕی زیانه‌كه به پێنج ملیۆنی ئیسته‌رلینی ده‌خه‌مڵێندرێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌وكه‌سه ته‌مه‌نی 38 ساڵ بووه و له‌نێوان ساڵه‌كانی 2016 بۆ 2017 كارمه‌ندی كۆمپانیای مارسیدز بووه‌و تائێستا به‌ڕوونی هۆكاری ئه‌نجام دانی ئه‌وكرده‌وه‌یه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئامێرێكی شۆفڵی دزراوی به‌كار هێناوه بۆئه‌نجام دانی.
كۆمپانیای مارسیدز بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1926 دا له‌لایه‌ن دامله‌ر بێنز ه‌وه لە ئەڵمانیا دامه‌زراو به‌یه‌كێك له هه‌ره‌كۆمپانیا پێشكه‌وتوه‌كانی بواری درووستكردنی ئۆتۆمبێل داده‌ندرێت له‌جیهاندا بۆ دروستكردی هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێك .