پێش فرۆشتنی مۆبایلەکەت؛ بەمشێوەیە زانیارییە تایبەتەکانت بسڕەوە

تەکنەلۆژیا 04/01/2021

Alternate Text

شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا سڕینەوەی زانیارییە تایبەتەکانی نێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان پێش فرۆشتن یاخود بەخشینیان بە کەسانی دیکە بە گرنگ دەزانن.
شارەزایان ئاشکرای دەکەن کە دەبێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە، سەرەتا هەریەکە لە کارتی سیم (SIM) و کارتی بیرگە و سەرجەم هەژمارەکانی وەک گووگڵ لە نێو ئامێرەکەدا بسڕێتەوە.
بەهۆی ئەوەی هەندێک جار بەکارهێنەر ناتوانێت بە شێوەیەکی کۆتایی زانیارییەکانی نێو ئامێرەکەی بسڕێتەوە، شارەزایان رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە خوازیاری فرۆشتنی ئامێرەکانیانن، پێشتر بیرگەکەیان تەشفیر بکەن، بۆ ئەوەی بەکارهێنەری دوای خۆیان نەتوانێت بە ئاسانی بگات بە زانیارییە تایبەتەکانیان.
سەبارەت بە چۆنێتی تەشفیرکردنی زانیارییەکان، لە سیستەمی گووگڵ ئاندرۆیدا لە وەشانی چوارەمەوە بەرەو خوار لە لیستی "رێکبەندەکان" و لە بڕگەی "ئاسایش" بەردەستە، بەڵام لە وەشانە نوێیەکانی ئاندرۆیدا بە شیوەی ئۆتۆماتیکی کارا دەبێت.
لە هەنگاوی دواتر دەبێت بژاردەی "دووبارە رێکخستنەوەی کارگە" هەڵبژێریت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا