پەرلەمانتارێک: مانەوەی ئەمریکا لە عێراق کارێکی داگیرکارییە

عێراق 05/01/2021

Alternate Text

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیەتی سائیرون، مانەوەی ئەمریکا لە عێراق بە داگیرکاری ناودەبات.

بەدر زیادی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە هاوپەیمانیەتی سائیرون کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات، لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا دەڵێت، کارێکی داگیرکارانەوەیە و ئەو دەنگانەی لە ناو حکومەتدا داوای کشانەوەی ئەمریکایان دەکرد کەم بوونەتەوە و وەکو پێشوو نەماون.

ناوبراو وتیشی، پێشتر کاتێک عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا بوو داوای لیستی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردبوو، بەڵام دوای دەست لە کارکێشانەوەی داواکان کەمبوونەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا