لەبەغدا فەرماندەیی ئۆپراسیونە هاوبەشەکان ٢١ تۆپ دەتەقێنێت

عێراق 05/01/2021

Alternate Text

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند،" هاوڵاتیانی بەغدادی پایتەخت ئاگەدار دەکەینەوە کە وەک ئامادەکارییەک بۆ یادکردنەوەی ١٠٠مین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق، ٢١ تۆپ دەتەقێنین ".
ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی کانوونی دووەم، فەرماندەیی ئۆپراسیونە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،" هاوڵاتیانی شاری بەغداد ئاگادار دەکەینەوە کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هیزە چەکدارەکان بۆ یادکردنەوەی ١٠٠مین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق، ٢١ تۆپ دەتەقێنین".
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات هێزی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگی نمایشی سەربازی لە ئاسمانی شارەکەدا ئەنجامدەدن.
شایەنی باسە، سبەی چوارشەممە، ٦ی کانونی دووەم، ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراق تێپەڕدەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا