پێگه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕایگه‌یاندووه، له شه‌وی سه‌ری ساڵدا كۆمپانیای واتس ئه‌پ ژماره‌یكی پێوانه‌یی تۆماركردووه به‌ناردنی 100 ملیار نامه‌ی خێرا له‌لایه‌ن به‌كاربه‌رانیه‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا 100 ملیار نامه‌ی خێرا له‌لایه‌ن به‌كاربه‌رانی به‌رنامه‌ی واتس ئه‌په‌وه نێرداوه ئه‌مه‌ش زۆرترین ڕێژه‌ی به‌كاربردنه له‌مێژووی كۆمپانیاكه‌دا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه. 900 ملیۆن نامه له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه بووه و 20 ملیار نامه‌ش له‌لایه‌ن هیندیه‌كانه‌وه بووه وه له‌ناو ئه‌و 900 ملیار نامه‌یه 12 ملیاریان وێنه‌بوون.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیای واتس ئه‌پ ڕایگه‌یاند ئه‌مه بۆیه‌كه‌م جاره له‌مێژووی كۆمپانیاكه‌ماندا ئه‌وڕێژه زۆره نامە له‌به‌رنامه‌كه‌ماندا له‌یه‌ك ڕۆژدا به‌كاربێت و وادیاره هه‌مووی نامه‌ی پیرۆبایی له سه‌ری ساڵی نوێ بووه.
له‌ساڵی 2009 دا بریان ئاكتۆن به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جان كۆم به‌رنامیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ په‌یوه‌ندی هاوڵاتیان به‌ناوی واتس ئه‌پ دامه‌زراند و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی به‌كاربه‌ری زۆر بوو.