به‌رپرسێكی دیاری ئیسرائیل، هۆشداری ده‌داته ئێران له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی بۆ عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن.
زوهه‌ر بالتی به‌رپرسی به‌شی سیاسی و سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئاگاداری هه‌موو جموجوڵه‌كانی ئێرانین له ناوچه‌كه و ڕێگه به‌ده‌ستدرێژی هیچ وڵاتێك ناده‌ین بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل باسی له‌وه كرد، ئیسرائیل زیان به‌هیچ وڵاتێك ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر زیانی پێنه‌گات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له‌جۆره‌كانی ( F15، F16، F35 ) له‌گه‌ڕان و ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ به‌رگری له ئیسرائیل.
زوهه‌ر بالتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وام له فراوانبووندایه و ئێستا ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر وڵاتانی زۆر دوور تر له یه‌مه‌ن ده‌گات و جموجوڵی ده‌ریایی و وشكانی و ئاسمانیشمان هه‌یه.