حەشدی شەعبی: فەیاز چووەتە پاڵ خەڵكانی شەریف

عێراق 09/01/2021

Alternate Text

بەبۆنەی سزاكانی ئەمریكاوە حەشدی شەعبی پیرۆزبایی لە فالح فەیاز دەكات.
دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپاند، راگەیاندنی حەشدی شەعبی  راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە  کە تێیدا هاتووە پیرۆزبایی لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەكەیان دەكەین.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،فەیاز چووەتە پاڵ خەڵكانی شەریف، كە ئیدارەی ئەمەریكا بەدوژمنیان دەزانێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی، ئەمریکا بە تۆمەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران سزای بەسەر ئەو بەرپرسەی حەشدا سەپاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا