زانایان بوونی گیاندارێكی سه‌یریان له‌سه‌ر زه‌وی ڕاگه‌یاندووە كه له ده كرۆمۆسۆمی نه‌ته‌وه‌یی پێكدێت و له‌یه‌ك كاتدا هه‌م باڵنده‌یه هه‌م خشۆكه هه‌م شیرده‌ره‌یشه.
چه‌ند میدیایه‌ك زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌و گیانداره بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گیانداره به " مونوتریمز " ناوده‌برێت و خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی سه‌یره كه له‌هیچ گیاندارێكی تردا بوونیی نیه.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و گیاداره له 10 كرۆمۆسۆمی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز پێكدێت و له‌یه‌ك كاتدا هه‌م باڵنده‌یه هه‌م خشۆكه هه‌م شیرده‌ریشه، هاوكات ئه‌و گیانداره خاوه‌نی فه‌روویه‌كی ڕه‌ونه‌قداره و شیر له‌عه‌رەقدانه‌كه‌یدا ده‌رده‌دات و خاوه‌نی ده‌نوكێكی هاوشێوه‌ی ده‌نوكی مراویه و له‌ئاودا ده‌مێنێته‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه ئه‌و گیانداره، به هێلكه‌دانان بێچووی ده‌بێت به‌ڵام دواتر شیر به بێچووه‌كانی ده‌دات بۆ به‌خێوكردنیان كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له گیاندارانی دیكه‌دا بوونی نیه.