بانە شیروان، کچە گۆرانیبێژی کورد، بۆ یەکەمین جار وێنەیەکی کۆنی خۆی لە تەمەنی منداڵیدا بڵاوکردەوە.
بانە شیروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام
بۆ یەکەمین جار چەند وێنەیەکی خۆی بەمنداڵی بڵاوکردەوە، زۆرێک لە هەوادارانی پێیان وایە
هەمان شێوەی منداڵی هەیە و نەگۆڕاوە.
بانە شیروان، لە ساڵی ٢٠٠١ لە شاری سلێمانی لە
دایکبووە، یەکەم کاری هونەری کلیپێک بووە بەناوی "بڕۆ" کە بە شێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند نەڤید زەردی ئەنجامیدا، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری تایبەت
بەخۆیەتی.