فالح فەیاز: هاوڵاتیانی هەڕێمی کوردستان خوشک و برای ئێمەن

عێراق 10/01/2021

Alternate Text

ئەمرۆ لە میانەی بەشداری کردن لە مەراسیمی ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی-دا، فالح فەیاز لە وتارێکدا رایگەیاند، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان خوشک و برای ئێمەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی کانوونی دووەم. فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە میانەی بەشداری کردن لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، لە کەرکوک، رایگەیاند، داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکەم بە رۆحێکی نیشتیمانییەوە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ تێپەڕێنن.

ناوبراو وتیشی، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان خوشک و برای ئێمەن و نامانەوێت لە قوت و سەرچاوەی بژێوییان بکەین، جەختیشیکردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەردوو حکومەتی ناوەندی و هەرێم لەرێگەی گفتوگۆوە بگەن بە رێکەوتن و دانووستانەکان دوور بن لە گەندەڵی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا