وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرابێت.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، چەند تاقیگەیەکی تایبەتیان بە پشکنینی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لەوڵاتدا تەرخانکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نوێ تۆمارنەکراوە.
روونیشیکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئەو پرسە بڵاوکراونەتەوە هیچ بنەمایەکی راستیان تێدا نییە.