ترەمپ باری نائاسایی لە واشنتۆن رادەگەیەنێت

جیهان 12/01/2021

Alternate Text

کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی لەسەر راگەیاندنی باری نائاسایی لە واشنتۆن دەربڕیوە.
ئاژانسی "رۆیتەرز" رایگەیاند، بەرپرسێکی باڵای نوسینگەی "ئیف بی ئای" هۆشداری داوە لەوەی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ناڕەزاییەتی چەکداری لەبەرامبەر تەواوی باڵەخانە حکومییەکانی ئەمریکا سەرهەڵبدات .
هاوکات، بە گوێرەی نوسراوێکی "ئیف بی ئای" کە دەستی کەناڵی ABC کەوتووە، خۆپیشاندەران پلانیان هەیە لە رۆژی ١٦ی ئەم مانگەوە تاوەکو ٢٠ی مانگ بە چەکەوە سەرجەم باڵەخانە حکومییەکانی ئەمریکا گەمارۆ بدەن، بە تایبەتیش باڵەخانەی کۆنگرێس لە واشنتۆنی پایتەخت .
لە نوسراوەکەدا ئاماژبەوەکراوە، کۆمەڵێک چەکدار پلانیان هەیە لە ئەگەری سڕکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپ لە لایەن کۆنگرێسەوە، رۆژی ١٦ی ئەم مانگە لە ویلایەتەکانی دیکەوە رووبکەنە واشنتۆن و "پشێوەی بنێنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا