کارتی دەنگدان دەکرێتە بەڵگەنامەیەکی فەرمی

عێراق 12/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە داهاتوودا کارتی دەنگدان دەکرێتە بەڵگەنامەیەکی فەرمی.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی کانوونی دووەم، حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق، رایگەیاند، پلان وایە کارتی دەنگدان بکرێتە بەڵگەنامەیەکی فەرمی لە عێراقدا و لەسەرجەم دامودەزگاکاندا کاری پێدەکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا رایگەیاند کە ماوەی ٦٠ رۆژ دەدەنە فەرمانبەران بۆ نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریەکانیان، هەروەها وتیشی هانی هاوڵاتیان دەدەن بە بەژداریکردن لە هەڵبژاردندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا