پارێزگاری سلێمانی وردەکاری دەستپێکردنەوەی دەوام ئاشکرا دەکات

کوردستان 13/01/2021

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەترسی کۆرۆنا بۆ دەیان ساڵی ئایندە دەمێنێتەوە و ناکرێت ژیانی گشتی لە سێکتەرەکانی پەروەردە، تەندروستی، دارایی و بەمشێوەیەی ئێستا هەیە رابگیرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە BMC راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری کردووە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پرۆسەی خوێندن لە قۆناغی ١٢ ئامادەیی دەستپێبکاتەوە.

باسیلەوەشکرد، سەبارەت بە قۆناغەکانی دیکەی خوێندن، پێشنیار کراوە، لە سەرەتای مانگی داهاتوو یان ئەگەر ئەوەش نەکرێت لە ١ی ئازارەوە، دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە.

جەختیلەوەشکردەوە، لەگەڵ ئەوەداین دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە، ئێمە پێش راگرتنی پرۆسەی خوێندن پێشنیازمان کرد کە ناکرێت سێکتەرەکان بەمشێوەیە رابگیرێن. بۆیە دەنگمان لەگەڵ دەنگی ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە.

سەبارەت بە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و ئەگەری بایکۆتکردنی دەوام، هەڤاڵ ئەبوبەکر باسیلەوەکرد، مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانە کە بایکۆتی دەوام بکەن ئەگەر مووچەیان پێنەدرێت، حکومەتیش پشتیوانی ئەوە دەکات کە مووچە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دابین بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا