قەدەغەی هاتوچۆ لەگەڵ دوو وڵاتدا هەڵوەشێندرایەوە

عێراق 14/01/2021

Alternate Text

حکومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ هەریەکە لە ئێران و هۆڵەندا هەڵوەشاندەوە و قەدەغەی هاتوچۆی لەگەڵ ژمارەیەکی دەوڵەتی دیکە راگەیاند.

شەوی رابردوو، لە کۆبوونەوەی لیژنەی سەلامەتی و تەندروستی عێراق کە مستەفا کازمی سەرۆکایەتی دەکرد، بڕیاردرا بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتانە قەدەغەی هاتوچۆی لەگەڵ ئێران و هۆڵەندا هەڵبوەشێنرێتەوە.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا قەدەغەی هاتوچۆ بۆ هەریەکە لە وڵاتانی(بەریتانیا، نەمسا، بەلجیکا، دانیمارک، فینلەندا، فەڕەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئیرلەندا، لۆکسمبۆرگ، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، بەڕازیل، ئەمەریکا، هیندستان، ئوستڕالیا، ژاپۆن، باشووری ئەفریقا و زامبیا)درێژبکرێتەوە.

ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراق لەدوای بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دێت لەو وڵاتانەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا