بە ڤیدیۆ.. ماجید موهەندیس دەستی کچە راگەیاندنکارێک ماچ دەکات

هەمەرەنگ 21/01/2021

Alternate Text

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە، کە تێیدا ماجید موهەندیس هونەرمەندی ناوداری عێراقی لە کاتی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە شاری دوبەی دەستی کچە راگەیاندنکارێک بە ناوی "ئەنابێلا هیلال" ماچ دەکات.
هەوادارانی ماجید موهەندیس ستایشی دەنگە خۆشەکەی ئەو هونەرمەندەیان کردووە، بەڵام ئەوەی زیاتر سەرنجی هەوادارانی راکێشاوە ئەو مامەڵە نەرم و نیانەی موهەندیسە لەگەڵ ژناندا، بە تایبەت پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی ساتی کۆنسێرتێکی ئەو هونەرمەندە عێراقییە و نەجوا کەرەم خانمە هونەرمەندی لوبنانی، کە تێیدا موهەندیس دەستی ئەنابێلا هیلال ماچ دەکات.
ئەنابێلا کە هاوکات ئەرکی پێشکەشکاری کۆنسێرتەکەی لەئەستۆگرتبوو، ڤیدیوی ساتی ماچکردنی دەستی لەلایەن موهەندیسەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "ئینستاگرام" بڵاوکردەوە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا