یەکێک لە بازرگانە گەورەکانی ماددەی هۆشبەرە دەستگیرکرا

جیهان 24/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی هۆڵەندا دەستگیرکردنی یەکێك لە گەورەترین بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەری لە سەر ئاستی ئاسیا راگەیاند، کە لە جیهاندا داواکراو بووە.
تۆماس ئالێنج، وتەبێژی پۆلیسی هۆڵەندا رایگەیاند، لەسەر داوای پۆلیسی ئوستراڵیا تسی چی لۆب، گەورە بازرگانی چینی و خاوەن رەگەزنامەی کەنەدی دەستگیرکرا، کە ساڵانە بە بڕی ٧٠ ملیار دۆلار لە کیشوەری ئاسیا کاری بازرگانی دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بازرگانە بەبێ هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک لە فڕۆکەخانەی سخیبۆل لە ئەمستردام دەستگیرکراو و رووبەڕووی دادوەر دەکرێتەوە.
ئەوەی بۆ دەزگا ئەمنییەکان ئاشکرا بووە کە لە ماوەی رابردوودا تسی لە ناوچەکانی تۆرنتۆ، مکاو، هۆنگ گۆنگ و تایوان ژیاوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا