به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا ڕایانگه‌یاندووه دووباره پێویسته كه‌ره‌نتینه له وڵات‌دا ڕابگه‌یه‌ندرێته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
میدیا فه‌ڕه‌نسیه‌كان له زاری ڕاویژكارانی وڵاته‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی له وڵات پێویسته ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی له وڵات‌دا ڕابگه‌یه‌ندرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جون فرنسوا دیلفریسی، سه‌رۆكی په‌یمانگای زانستی باسی له‌وه‌كردووه، وڵات زیانێكی زۆری له كۆرۆنا كردووه و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هه‌فته‌یه‌كی پڕمه‌تریسی ده‌بێت بۆ وڵات به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و داواشی كرد ڕێكاری پێویست بۆ پێشگیری له نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا بگیرێته به‌ر.