دادگای كه‌رخ، سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌ری پێشووی بانكی بازرگانی عێراق به تۆمه‌تی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی 40ملیۆن دۆلار سه‌پاند.
میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له سه‌ر داوای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر حه‌مدیه جاف به‌ڕێوبه‌ری پێشووی بانكی بازرگانی عێراق به‌تۆمه‌تی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕی 40 ملیۆن دۆلار به ئاماده نه‌بوونی ناوبراو سه‌پێنراوه و گه‌شتكردنی لێقه‌ده‌غه‌كراوه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، نیوه‌ی پاره‌كه‌ی له ڕێگه‌ی بانكی ( تی بی ئای )ی كوردستانه‌وه بردووه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له بودجه‌ی ساڵی2021 بڕگه‌یه‌ك دابینكراوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له ڕێی بانكه‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه براوه‌ته‌ده‌ره‌وه.