ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له به‌ریتانیا به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌مڕۆ ژماره‌ی مردووان سەد هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
میدیا به‌ریتانیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا له باره‌ی زیانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه ڕێژه‌ی مردووان به كۆرۆنا سەد هه‌زاری له وڵاته‌كه تێپه‌ڕاندووه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، ته‌نها له‌ماوه‌ی 24كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و 631 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه تائێستا گه‌یشتووه‌ته سەد هه‌زار و 162 كه‌س.