ئافره‌تێك له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌ڕفێنرێت به‌هۆی كاتژمێرێكی كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه توانراوه ژیانی ڕزگاربكرێت.
پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك له ویلایه‌تی ته‌كساس له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌فڕێندرێت پۆلیسی ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی GPS ی كاتژمێرێكی ئه‌پڵ كه به ئافره‌ته‌كه بووه شوێنه‌كه‌ی ده‌دۆزنه‌وه و ڕزگاری ده‌كه‌ن.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به كچه گه‌وره‌كه‌یه‌وه كردووه و پێی وتووه كه ڕفێنراوه ئه‌ویش پۆلیسی ئاگاداركردووه‌ته‌وه و له دوای دیاریكردنی ئه‌و شوێنی ئه‌و كاتژمێره‌ی به ئافره‌ته‌كه بووه له یه‌كێك له گه‌راجه‌كانی سه‌یاره دۆزراوه‌ته‌وه.