ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن به‌تۆمه‌تی پێدانی چه‌كی کیمیایی به حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن.
ئیسماعیل به‌قائی، باڵیۆزی ئێران له جنێف ڕایگه‌یاند، ئێران وازناهێنێت له به‌دواداچوونه‌كانی له‌باره‌ی كه‌یسی پێدانی چه‌كی كیمیایی به سه‌دام حسێنی سه‌روكی ئه‌وكاتی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه.
له میانه‌ی قسه‌كانیدا ئیسماعیل به‌قائی، ڕه‌خنه‌ی توندی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا گرت به‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی هێرشه كیمیاویه‌كانی سه‌دام حسێنی نه گرتووەتە ئه‌ستۆی خۆی و تیشی "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه ماوه‌ی چل ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه باڵام هێشتا له گوێی ئێرانیه‌كان و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌هۆی ئه‌و چه‌كانه‌وه بووه‌نه‌ته قوربانی ماوه‌ته‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1988 ئێران و عێراق له جه‌نگدا بوون و چه‌ندین جار چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی عێراقه‌وه له دژی ئێران به‌كارهات.