ئافرەتێک ١١ هاوسەری یەک لە دوای یەک دەنێژێت

هەمەرەنگ 11/02/2021

Alternate Text

میدیا رووسیەکان چیرۆکی ئافرەتێکیان بڵاوکردووەتەوە کە تا ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ ١١ کەسدا کردووە و هەموویانی ناشتووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕە رووسیەکان، پۆلیسی هەرێمی کوبان لە رووسیا لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ژنێک کۆتایی پێهێناوە کە تەمەنی ٥٣ ساڵە و هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوانی خانەنشین و بەتەمەن کردووە و دواتر بەهۆکاری سروشتی و جیاجیا گیانیان لەدەستداوە، کە ئەم ژنەش بۆ سامان و پارەکانیان ئەم کارەی کردووە و دواتر موڵک و کەلوپەلەکانی فرۆشتوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژنەکە کچەکانی راسپاردووە بە چونەدەرەوە و گەڕان بەدوای پیاوان بەتەمەن و خانەنشیندا، تا ئەم تێکەوڵاوی لەگەڵیان دروستبکات و دواتر کاربگاتە هاوسەرگیریکردن لەگەڵیان بۆ بەدەستهێنانی سامانەکانیان.

لە هەندێ حاڵەتدا کچەکان خۆیان هەستاون بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پیرە پیاوەکاندا بۆ رازیکردنیان بە گواستنەوەی موڵک و سامانەکانیان بۆ سەر ناوی کچەکان، یاخوود خۆیان وەکو خزمی دوور نیشانداوە و داوای بەشە میراتی خۆیان کردووە، کە لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا سەرکەوتووبوون.

ئەوەش هاتووە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ گروپە ژنەکە توانیویانە فێڵ لە نزیکی ١٢ کەس بکەن کە ١١-یان هاوسەرگیری لەگەڵ دایکیان کردووە، بەڵام دواتر بە هۆکاری سروشتی و بەهۆی تەمەن گیانیان لەدەستداوە، بەم کارەشیان توانیویانە نزیکەی ٢٨٥ هەزار دۆلار لە رێگەی کارەکانیانەوە پەیدا بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا