پێکهاتەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ چۆن دەبێت؟

وەرزش 13/02/2021

Alternate Text

وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە و یانەی دیبورتیفو ئالافیس لە پێشبڕکێکانی گەڕی ٢٣ی خولی ئیسپانی رووبەرووی یەکتر ببنەوە و تائێستاش بەفەرمی پێکاتەی یەنەی بەرشەلۆنە رانەگەیەندراوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاندووە:" تائێستا یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی پێکهاتەی یاریەکەی ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی شوبات، لەگەڵ یانەی دیبورتیفو ئالافیس رانەگەیاندووە و پێدەچێت روناڵد کومانی بەڕێوبەری هونەری یانەکە پلان بۆ دەستکاریکردنی پێکهاتەکە دابنێت".
رۆژنامەکە باسیلەوەشکردووە:" بەپێی پێشبینیەکان پێکهاتەی یەنەی بەرشەلۆنە بەم شێوەیەدەبێت..
گۆڵپارێت: شتیگن

هێڵی بەرگری؛ مینجویزا، ئومتیتی، لینجلیت، ئەلەبا.
هێڵێ ناوەڕاست؛ دی یونج، بۆسکێتس، بویج.
هێڵی هێرشبردن؛ ترینکاو، میسی، گریزمان.      

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا