تورکیا ئۆپراسیۆنیە سەربازییەکی نێوخاکی هەرێمی کوردستانی راگرت

کوردستان 14/02/2021

Alternate Text

وەزیری بەرگری تورکیا کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی سەر چیای گارەی لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە وەک خۆی دەڵێت "٤٣ گەریلایان کوشتووە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی شوباتی ٢٠٢١، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند:"پاش چوار رۆژ لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەمان لە چیای گارە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆتاییمان بەو ئۆپراسیۆنە هێنا کە تێیدا ٤٣ گەریلا کوژران و دووی دیکەش بە زیندوویی دەستگیرکران".
ئاماژەی بەوەشکرد:"هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا سێ سەربازی تورکیا کوژران و سێی دیکەش برینداربوون".
شایەنی باسە، بەرەبەیانی رۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە شاخی گارەی سنوری پارێزگای دهۆک بە ناوی "چنگی هەڵۆ ٢"ی دەستپێکرد و بەرەبەیانی دوێنێ شەممەش هەریەکە لە وەزیری بەرکری و سوپاسالاری ئەو وڵاتە بەرەکانی شەڕیان لە ویلایەتی شرناخ لە باکوری کوردستان بەسەرکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا