کەشناسی هەرێم: بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە لەم هەفتەیەدا بەفربارین دەستپێدەکاتەوە.

بەشی پێشبینی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە شەپۆلێکی باران و بەفربارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لە قەزا و ناحییەکانی ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت.

ئاماژەی بەوەش داوە،رۆژی هەینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت ، کاریگەری ئەو شەپۆلە تا کاتەکانی نیوەڕۆی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا