بۆمبێکی چێندراو بەکاروانی هاوکارییە سەربازییەکانی
هاوپەیماناندا لە بەغداد تەقییەوە و ئەفسەرێک برینداربوو.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندووە:" ئەمڕۆ
دووشەممە ١٥ی شوبات، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانان لە
ناحیەی رەشیدی بەغداد تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێک برینداربوو".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" ئەو کاروانەی بۆمبەکەی پێدا
تەقیوەتەوە هەڵگری هاوکاری سەربازی ( لۆجستی ) بووە و ئەفسەرەکەش کە پلەی ملازمە لە ئەرکی
پارێزگاریکردن لە کاروانەکەدا بووە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەماوەی مانگی رابردوودا سێ بۆمبی
دیکەی چێندراو بە هەمان کاروانی هێزەکانی هاوپەیماناندا لە باشوور و ناوەڕاستی
عێراق تەقیوەتەوە.