زێدان ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت؟

وەرزش 16/02/2021

Alternate Text

راپۆرتە وەزشییەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن لەچەند رۆژی رابردوودا یەکێک لە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ زێدان ئەنجامداوە و داوای لێکردووە لە وەرزی داهاتوودا راهێنەرایەتی یانەکە لەئەستۆ بگرێت.
بە گوێرەی راپۆرتە وەرزشییەکانی ئیسپانیا بەرپرسەکەی یانەی یۆڤەنتۆس لەو پەیوەندییەدا دووبارە هەوڵیداوە زەینەدین زێدان روو لە یۆڤانتۆس بکات و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە لەئەستۆ بگرێت، کە پێشتریش چەند جارێک بە فەرمی هەمان داوای لێکرابوو، بەڵام ئەوکات داواکەی یۆڤەنتۆس لەلایەن زێدانەوە رەتدەکرایەوە.
زێدان پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسدا هەیە و پێشتریش وەک یاریزان لەو یانەدا یاری کردووە و چەندین نازناوی لەگەڵیدا بەدەستهێناوە.
بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی زێدان لەگەڵ ریاڵ مەدرید، چاودێران گومان دەکەن لەوەی زێدان لەو یانەیە بەردەوام بێت و پێشبینی دەکەن ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا