دادگا بڕیاری لەبارەی ئەو دایکەوەدا کە منداڵەکانی هەڵدایە رووباری دیجلەوە

عێراق 18/02/2021

Alternate Text

دادگای تاوانەکانی کەرخ، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو دایکە دەرکرد کە هەردوو منداڵەکەی خۆی هەڵدایە ناو ئاوی رووباری دیجلەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی شوبات، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە شاری بەغداد، لەکۆتا دانیشتنی تایبەت بەو دایکەی لە کۆتایی ساڵی رابردوودا دوو منداڵی خۆی خستە ناو ئاوی رووباری دیجلەوە، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد".

دایکەکە لەشەوی  ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، دوو منداڵی خۆی کە کچێک و کوڕێک بوون هەڵدایە ناو ئاوی رووباری دیجلەوە و دواتر بەجێیهێشتن، دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە، کە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و ویستوویەتی لە منداڵەکانی دووریبخاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا