دیمەنێکی دەگمەن.. "بەفری چوکلێت" بەرزاییەکانی ناوچەیەکی سعودیە دادەپۆشێت

هەمەرەنگ 20/02/2021

Alternate Text

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیویی دەگمەنی پاش بەفربارینەکەی سعودیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کە تێیدا لم ئەو بەفرەی داپۆشیوە کە چەند رۆژی رابردوو بیابانەکانی سعودیەی گرتەوە.
لە ڤیدیۆکەدا کە لە بەرزاییەکانی "علقان" لە ناوچەی "تەبوک" تۆمارکراوە، خۆڵ و تۆزی بیابانەکە ئەو بەفرەی داپۆشیوە کە چەند رۆژی رابردوو ناوچەکەی گرتبووەوە و لە شێوەی بەفری داپۆشراو بە چوکلێت دەرکەوتبوو.
شایەنی باسە، بەهۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپستۆیەی وڵاتانی شام و ناوچەکانی باکوری سعودیەی گرتبووەوە، یەکەمین بەفربارینی ئەمساڵ لە سعودیە روویدا و دیمەنێکی ناوازەی بە بیابانەکانی ئەو ناوچەیە بەخشی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا