لە رووداوێکی تاوانکاری ناخهەژێندا لە شاری رەققەی سوریا دوای کوشتنی منداڵێک لەلایەن گروپێکی تاوانکارییەوە تەرمەکەی لە جانتایەکدا بۆ خێزانەکەیان جێدەهێڵن.
شەهد حاتم، تەمەن دوو ساڵ و نیوە، لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری رەققەی سوریا ژیاون، ئەو بە دوو چاوی سەوز و قژێکی قاوەییەوە سەرنجی خەڵکێکی زۆری راکێشابوو.
هەفتەی رابردوو شەهد، لەلایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێندرێت لەبەرامبەر بڕێک پارەدا، و داوا لە خێزانەکەی دەکرێت ١٥ هەزار دۆلار بدەن بۆ وەرگرتنەوەی، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئەو پارەیە لەلای خێزانەکەی دوای تێپەڕبوونی تەنها سێ رۆژ لە دیارنەمانی، دەکوژرێت و تەرمەکەی دەکرێتە جانتایەک و لەبەردەرگای ماڵەکەیان بۆیان جێدەهێڵرێت، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لەناوخۆی وڵاتەکەدا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەمە یەکەم حاڵەت نییە لە سوریا روویدابێت، بەڵکو بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە، حاڵەتەکانی دزی و رفاندن بەشێوەی بەرچاو زیادیانکردووە.