ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆم گەیشتوون بە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەبارەی پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئاژانسەکەوە.
رافایل ماریا گروۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەگەڵ ئێران گەیشتوون بە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان لەلایەن ئاژانسەکەوە".
ئاشکراشیکرد:"ئێران هاوکاریان بووە و تێگەیشتنی باش لەنێوانیاندا هەیە، و هیچ بەربەستێ دروست نەبووە".